|
نویسنده : عادل محمدپور adel mohammadpour
|
|
نێزامی گه‌نجه‌یی (؟ یا 614 –613 / 535 ک م)*
ده‌سپێک:
پلات فۆڕمی ئه‌م وتاره، یادداشته‌کانی ئه‌و ده‌مانه‌یه که خوێندکاری خولی ماسته‌ری ئه‌ده‌بیاتی فارسی بووم و نیزامی گه‌نجه‌ویم ده‌خوێند. ئه‌و کاتانه به‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌کانی نزامی ھه‌ستم به‌وه‌ی ده‌کرد که رۆحێکی کوردانه له فۆرماسیۆنی ھۆنراوه‌کانیدا ھه‌ڵده‌قوڵێ. له‌م دانوساندنه‌دا، جاروبار تووشی ھه‌ندێ واژه و ده‌سته‌واژه و لێکدراوه‌ی کوردی ده‌ھاتم و له په‌راوێزی کتێبه‌که‌دا ده‌منووسینه‌وه. ئه‌م توخمه کوردییانه وایان لێکردم زۆرتر له‌سه‌ر دۆزه‌که دراسه و راژه‌ی ئه‌ده‌بی بکه‌م و به پێودانگی لۆژیکی شیکاری به‌کگراوندی راسته‌کی جه‌وھه‌ره‌زمانیه‌که و پڕه‌نسیپه‌کانی کوردبوونی ئه‌م شاعێره فارسی بێژه په‌ڕه‌ناو و ھه‌ڵاوێرد بکه‌م. له‌و باره‌وه ھه‌ندێ سه‌رچاوه‌م پشکنی که له‌سه‌ر ھزری ھونه‌ری و ژیانی ئه‌م شاعێره، شیکاری و لێکۆڵینه‌وه‌یان کردبوو. به وردی ئه‌مخوێندنه‌وه و بۆچوونه‌کانم یادداشت ده‌کرد. به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه که بڕێکیان بوچوونی جیاوازیان ھه‌بوو بۆ (ئه‌کده‌ش) ی بوونی نزامی ـ واته دوو ره‌گه بوونی کورد و تورک ـ ھه‌رکام بۆچوونێکی تایبه‌تیان ھه‌بوو. (دوکتۆر زه‌ڕین کوب) له «پیر کنجھ در جستجوی ناکجا آباد» و دوکتور بێھرۆزی سه‌روه‌تیان له «آیینھ غیب نڤامی کنجھ یی» دا، پێداگری له‌سه‌ر کاردانه‌وه‌ی رۆحی زوانی دایکی (ره‌ییسه‌ی کورد) له‌سه‌ر ده‌قه‌کانی ئه‌و پێنج ده‌فته‌ره شیعریه (خه‌مسه‌ی نیزامی) ده‌که‌ن به تایبه‌ت له تێکستی «له‌یلی و مه‌جنوون» دا. ته‌نانه‌ت پێیان وایه، له‌وا که نزامی به شانازییه‌وه ناو له‌دایکی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و خاڵه عومه‌ر وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارێکی توکمه و ئه‌شرافی و سه‌رناس ده‌بات و له له‌یلێ و مه‌جنووندا شینیان بۆ ده‌گێڕێ، به‌ڵام ھه‌ر به‌و ریتم و ھه‌ست و سۆزه‌وه له باوکی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ناو نابات، ته‌نیا به رواڵه‌ت باسیان ده‌کات و زوویش ده‌یانخاته بۆته‌ی فه‌رامۆشییه‌وه.
به‌ڵام که‌سێکی وه‌ک «ر. آزادھ «له کتێبی» شرح زندکی و ھنر نڤامی کنجوی، انتشارات آکادمی علوم باک‌و، 1979. م» دا ده‌مارگیرانه، پێداگری له‌سه‌ر «رۆحی ترکانه» ی نیزامی ده‌کات که گواێێ ئه‌مه شای ئه‌خستان بووه که نیزامی ھانداوه، که به زمانی پارسی شیعر بڵێت و بۆ چه‌سپاندنی وته‌که‌ی په‌نا ده‌باته ئه‌م دێره شیعریه:
ترکی صفت وفای ما نیست
ترکانھ سخن سزای ما نیست0 (1) (لیلی و مجنون، 35/5)
|
ادامه مطلب |


