بابانەکان سلێمانیان دروستکرد یان سلێمانی ئەوانی دروستکرد؟
سۆران حەمەڕەش
هەموو ساڵێک یادی دروستکردنی شاری سلێمانی دەکرێتەوە و هەندێک کەسیش پیرۆزبایی لەیەکتر دەکەن و تۆزێک مشتومڕیش لەسەر ڕۆژی یادکردنەوەی شاری سلێمانی دروست دەبێت، بەڵام هەرگیز گفتووگۆیەکی قوڵ لەسەر ناسنامەی سلێمانی و مێژووی زۆر دێرینی ئەو ناسنامەیە نایەتە کایەوە. وەک زۆر لە بۆنەکانی ترمان ئێمە لایەنی ڕووکەشی سلێمانیمان بۆ گرنگە وەک لە تێگەیشتنێکی قوڵ و وورد. ناسنامەی سەرەکی سلێمانی لە دووخاڵی سەرەکیدا خۆی دەبینێتەوە کە ئەویش یاخی بوون/هەڵمەت و قوربانی و ڕۆشنبیری بوونیەتی و ئەمڕۆ بنەچەی بەشێکی ئەو ناسنامەیە بە تەواوی بە بابانەکانەوە گرێ دەدرێت و زۆر جار ئاماژە بە سێ کوچکەی بابان دەکرێت کە شاعیران نالی و سالم و کوردین. وا ئەمساڵیش یادی دامەزراندنی سلێمانی دێتە پێشەوە و پرسیارێک گرنگە کە بیکەین ئەوەیە کە ناسنامەی ڕۆشنبیری و ملنەدانی ئەم شارە، بابانەکان دایانڕشتووە و لەوانەوە دەستیپێکردووە یان بنەچەیکی دێرنتری هەیە؟
ناوچەی شاری سلێمانی بەهۆی ئەو زنجیرە شاخانەی کە دەوری داوە، جۆرێک لە پاراستنی سروشتی هەبووە و سوپای بێگانە بە ئاسانی نەیتوانیوە دەستی بە ناوچەکە بگات. نزیکی چوار هەزار و دوو سەد ساڵ لەمەوبەر پادشای ئەکەدی لەوپەڕی دەسەڵاتیدا ئەمجا توانیویەتی دەستی بە ناوچەکە بگات و لۆلۆییەکان کە خەڵکی رەسەنی ناوچەکە بوون، بۆ ماوەیەک لەو ناوچانەدا بشکێنێت. شکاندنی سوپای ئەو دەڤەرە هێندە بۆ نارام سینی ئەکەدی گرنگ بووە، لە پەیکەرێکی مێژووییدا ئەو ڕوداوەی نەخشاندووە و ئەمڕۆ لە مۆزەخانەی لۆڤەر پارێزراوە. لە ڕاستیدا تێکستی زۆر دێرین و وورد لەسەر ناوچەی سلێمانی هەیە. هەندێک لەم تێکستانە پێش دروستکردنی بەنداوی دوکان دۆزراونەتەوە و ئەوانی تری لە ئەرشیفی ئەکەدی و ئاشوریدا دۆزراونەتەوە و هەندێکی تریش لەم دواییەدا لە ناوچەی سلێمانی دۆزراونەتەوە کە هێشتا نەخوێنراونەتەوە...
اين وبلاگ مستقلاً در راستاي خدمت به «زبان، فرهنگ، ادبيات و روزنامه نگاري كُردي»، نيز «تنوير افكار و غنابخشي و فرهمندي سرمايه انساني» و غايتاً انديشهورزيِ «خود منتشر» فعاليت ميكند.