کورتە ژیاننامەی عادڵ محەمەدپوور، رۆژنامەنووس، نووسەر، ڕەخنەوانی ئەدەبی و مامۆستای خانەنشین
هەرکەس تەوەللود دووبارەش نیەن
ئەڵبەت سعادەت ستارەش نیەن (مەولەوی تاوەگۆزی)
کورتە ژیاننامەی عادڵ محەمەدپوور، رۆژنامەنووس، نووسەر، ڕەخنەوانی ئەدەبی و مامۆستای خانەنشین
الف) رۆژمێریی ژیان، چالاکیی فەرهەنگی، ئەدەبی و مەدەنی:
1 ) لە وەرزی پاییزی ساڵی 1336ی هەتاوی بەرامبەربە ١٩٥٧ی زایینی لە گوندی دزڵی، دەروازەی مێژووی هورامان لە دایک بووە و لە زێدەکەی قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. پاشان لە مەریوان و سنە درێژەی بە خوێندن داوە و ١٣٧٣ی هەتاوی، پلەی مەستەری زمان و ئەدەبیاتی فارسی (فوق لیسانس)ی وەرگرتووە.
( 2 لە ساڵی (١٩٧٩/1358)، سەروبەندی شۆڕشی گەلانی ئێران، لە ئاموزش و پرورش وەک مامۆستای ئەدەبیات دامزراوە و هەر لەم ساڵەدا خولیای ئەدەبی و رۆشنبیرییەکانی گۆپکە دەکات و شان بە شانی هەوڵە فەرهەنگی و مەدەنییەکانی، شان بە شانی ئەدبیاتی فارسی، وانەی زمانی کوردی بە قوتابیان دەڵێتەوە. هەر لەم ساڵەدا، سەرەڕای ئەو ئیبلاغەی بۆ وتنەوەی وانەی قوتابخانەی مەلا ئاوارەی مەریوانی بۆی دەنووسن، قەبووڵی ناکات و پێی خۆش دەبێت بگەڕێتەوە زێدەکەی (دزڵی) و لەوێ دڵسۆزانە خزمەت بە قوتابیان کات. لەم پێناوەدا بۆ یەکەمجار، کتێبخانەیەکی پڕ ناوەرۆک لەو گوندە بۆ قوتابخانەکەی دادەنێی و چالاک و دۆڵەمەندی دەکات.
٣) لەم دەرفەتە هەستیارەدا بۆ یەکەم جار کلاسی فێرکاری رێزمانی کوردی بۆ قوتابیان دادەنێت و لە گەڵ قابیلییەتەکانی زمانی دایکی ئاشنایان دەکات.
٤ ) شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵی (1359) دەست پێ دەکات بە هۆی تۆپ باران و بوردمانی گوندەکە، بە شێوەی کاتی قوتابخانەکە دەگوازرێتەوە بۆ شاری مەریوان، لەوێ لە وانە وتنەوە بە قوتابیان بەردەوام دەبێت.
٥) ساڵی ( ١٩٩١/1369)، بە هاوکاری و بەشداری چەند دۆستێکیتر، ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوانیان دامەزراندووە و بۆ چەند ساڵ یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەرپرسایەتی ئەو ئەنجومەنە بووە.
٦) ساڵەکانی حەفتای کۆچی، یەکێک بووە لە پەرەپێدەرانی زانکۆی پەیام نووری مەریوان و بۆ ماوەی ١٤ ساڵ تا کاتی خانەنشینی، وانەی زمان و ئەدەبیاتی فارسی بە خوێندکاران وتوەتەوە.
٧) ساڵی ١٩٩٥ز(٢٦ ساڵ پێش) بۆ یەکەم جار لە زانکۆی سنە لە سەر باری شێوازناسی دیوانەکەی لیریکای گەورەی مامۆستا بێسارانی هەڵسەنگاندنیی زانستی و ڕەخنەگرانەی کردووە و لە لایەن لیژنەی زانستییەوە بە پلەی بەرز لێ وەرگیراوە و ساڵی١٣٨١ی هەتاوی بە ناو "سروودی خەزان" چاپ و نەشر کراوە
٨ ) ساڵی (١٩٨٨/1376)ی هەتاوی بە هاوبیری هەنێک لە دۆستان، ئیجازەنامە گۆڤاری زرێبار» وەک یەکەم گۆڤاری سەربەخۆی ڕۆژهەڵات، وەردەگرێ و خۆی دەبێتە خاوەن ئیمتیاز، بەرپرس و سەرنووسەر. ئەم گۆڤارە تا هاوینی (٩4)، (٨٨) ژمارەی بە مێتۆدی شیکاری- شارەزایی لە بواری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و هزری لێدەرچووە و پاشان بە بڕیارێکی دادگای ئێنقلاب، دڵە ناسکەکەی لە هەناسەی بوون دەکەوێت و دەبەسترێت و ئێستاش فایلەکەی لە دادگا کراوەیە.
٩) لە ڕاستای چالاکیی مەدەنی خۆیدا، کۆتایی حەفتاکانی هەتاوی، لە یەکەمین هەڵبژاردنی ئەنجۆمەنی شاری مەریوان بەشداری دەکات و وەک سیێەم کەس هەڵدەبژێردرێت و بۆ ماوەیەکی کورت دەبێتە یەکەم بەرپرسی ئەنجۆمەنی شاری مەریوان، پاشان بۆ هۆی ناتەبایی هەندێک دیاردەوە..! عەتای دەبەخشێتە لەقای و دەست لە کار دەکێشێتەوە.
١٠ ) ساڵی (١٣٨٤/ ٢٠٠٦) پاش سی ساڵ کار و چالاکی بێ وچان لە کاری ئیداری و فێرکاری فێرگاکان، خانەنشن دەبێت.
١١ ) بەڵام لە کاری نووسین و داهێناندا ئۆقرەی نەگرتووە و ئێستاش بەردەوامە لە پێناو خزمەت بە باری هزری- رۆشنبیریدا.
١٢ ) لە ماوەی تەمەنی چالاکیی ڕۆشنبیری و ئەدەبی و ڕۆژنامەنووسی خۆیدا، توانیویە چەپکێک کتێب و وتاری لێتۆژینەوەیی بخاتە سەر گەنجینەی کتێبخانەی گەلەکەی:
١٣) پتر لە (60) وتار و سەروتار لە گۆڤارو و چاپەمەنییە دیارەکانی ڕۆژهەڵات و باشووردا بڵاوکراونەتەوە
١٤) خەڵاتی دووەم و سێیەمی لە بواری لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، فێستیوالی ئەدەبی/روشنبیری گەلاوێژ، ساڵەکانی 2004 و 2005 زایینی شاری سلێمانی کە فێستوالێکی نێونەتەوەییە پێ بەخشراوە.
١٥) لە چەندین کۆڕ، کۆمەڵ، سمینار و کونگرەی ئەدەبی و ڕۆژنامەوانیی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی بەشدار بووە و و تاری زانستی پێشکەش کردووە.
١٦) ئێستاش سەرقاڵی نووسین و توێژکاریی زمانی و ئەدەبییە بە تایبەت لە سەر ساق کردنەوە و بنەما ئەدەبی و تێئۆریکییەکانی بوون ناسی(ئانتالۆژی) شێعری هاوچەرخی هورامییە و لەم بوارەدا چەندین پەنێلی بە ناو خێزنای شێعرێ و ئایرەکاش لە ئەنجومەنی ئەدەبی ڕۆجیار پێشکەش کردووە.
ب) کتێب: ڕۆژنامەنووسی، ئەدەبی و تێئۆریکی- ڕەخنەوانی:
١) کتێبی سرود خزان، تحليل انتقادی- سبك شناسی اشعار بيسارانی/ فارسی، 1381ه.ش
٢) کتێبی شهبهنگی زوانی كوردی هورامی له گاساكان تا...،تاريخی-زبان شناسی، سليمانيه چاپخانه بابان،
2008 م، بە كُردی سۆرانی
٣) کتێبی تيروانينيكی نوێ بو هێرمنۆتيك و ڕاڤهی ئهدهبی/ تێئۆریی ڕەخنە و دەقناسی، ترجمه از فارسی به كوردی سۆرانی، ناشر مؤسسه چاپ و نشر سليمانی، 2009 م
٤) کتێبی سۆزی ليريكا له ئهزموونی شيعری كورديدا، لێکۆڵینەوە و ڕوانگەی شێعر ، ناشر احسان، هورامی و سۆرانی
1388 ه.ش
٥) کتێبی مطبوعات كُردی و بازشناسی ساختاری آنها (بيبلیوگرافی نشريات كُردی)/فارسی، هەولير چاپخانهی وزارت روشنبيری، 2013 م، فارسی
٦) کتێبی ڕهنگاله؛ ڕەخنەیی - تێئۆريكی و... (كُردی سورانی و هورامی)، نەشر مەڵبەندی ڕۆشنبیری هورامان، سلێمانی.
٧) کتێبی طرح؛ جريان شناسی شعر هورامی از ابتدا تا كنون، احسان، ١٣٩٢، فارسی. لەم کتێبەدا بە ماندوو بوونێکی چەند ساڵەوە، لە بەشی شێعری ئێستای هورامیدا، ڕاستییەکانی ئاخێزگەی ئەم ڕەوتە هەنووکەییە وەک وەرچەرخانێکی ئەدەبیی ڕۆژ، ڕوون کراوەتەوە و تاک دەقە سەرەتاییەکانی شێعری نوێی شاعێرە دەست پێکەرەکانی حەفتاکان و هەشتاکانی زایینی؛ بەڵگەمەند خراوەتە بەر دیدەی خوێنەرەانی ئەم ڕەوتە.
٨) کتێبی دیمانە، ئەدەب، شیعر، ڕەخنە، هزر، ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەنووسی، چاپ ئەوین، هاوینی ١٣٩٦ ک.ر، سۆرانی
٩) کتێبی چەکەریای حەزێ تازێ و عومرێ جادٚە، بابەت ڕەخنەیی- تێئۆریکی شێعری ئەمڕۆی هورامی، ئەوین هاوینی ١٣٩٦ ک.ر
* چوار کتێبیتریش بە تایبەت زەنجیرە باسی ڕەخنەیی- تێئۆریکی لە بواری شێعری هاوچەرخ، ئامادەی چاپن، بە داخەوە بە هۆی قەیرانی ماڵی و گرانی چاپ و نەشرەوە...!، لە سەر دەست ماونەتەوە!!
١٠) هۆرزانە، زەنجیرە باسێ ڕەخنەیی- تێئۆریکیێ شێعرێ هامچەرخی هورامی
١١) چراوکە، زەنجیرە باسی ڕەخنەیی- تێئۆریکیێ شێعرێ هامچەرخی هورامی
١٢) هەناسەی جیاواز، لێتۆژینەوەیی- ڕەخنەیی شێعری کوردی
١٣) بخشی از فرهنگ مردم هورامان، ادبیات شفاهی
* و...
اين وبلاگ مستقلاً در راستاي خدمت به «زبان، فرهنگ، ادبيات و روزنامه نگاري كُردي»، نيز «تنوير افكار و غنابخشي و فرهمندي سرمايه انساني» و غايتاً انديشهورزيِ «خود منتشر» فعاليت ميكند.